بەرپرسێكی سەربازی و چەند سەركردەیەكی داعش كوژران

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك دەڵێت، چەند سەركردەیەكی باڵای داعش كوژراون، كە یەكێك لەوانە بەرپرسی سەربازیی ناوچەكە بووە.
(حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە بە هاوكاریی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بە چڕی مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە كە زیانی ئێجگار زۆریان بە تیرۆریستانی داعش گەیاندووە و چەندین سەركردەیشیان لێ كوژراون".
(ئەفەندی) گوتیشی، یەكێك لەو سەركردانە بەرپرسی سەربازیی ناوچەكە بووە و لە ئامێرەكانی پەیوەندییشەوە گوێیان لێ بووە كە تیرۆریستانی داعش بۆی گریاون.
بڵند ئیبراهیم




