٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ رۆژنامە و گۆڤارەكانی قەدەغە كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، بڕیاری قەدەغەكردنی هەموو گۆڤار و رۆژنامەكانی لە مووسڵ داوە و، رۆژنامەیەكی هەفتانەی تایبەت بە خۆی دەردەكات.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە مووسڵ رۆژنامەیەكی نوێی بەناوی (ئەلنەبا) دەركردووە كە هەفتانەیە و تایبەتە بە رێنمایی و بڕیار و كار و چالاكییەكانی ئەوان، بڕیاریشیان داوە كە جگە لەو رۆژنامەیە، پێویستە هەموو گۆڤار و رۆژنامەكان لە مووسڵ قەدەغە بكرێن".
(رەجەب) گوتیشی، ئەو رۆژنامەیە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەموو هەفتەیەك بە خۆڕایی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار