بۆ پڕۆتستۆكردنی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هاتە سەر شەقام، بەڵام كوشتیان

باكووری كوردستانKDP.info- بۆ پڕۆتستۆكردنی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە چەند شوێنێكی باكوور، منداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لەگەڵ سەدان كەسی دیكە لە مەرسین چووه سەر شەقام، بەڵام گوللـەیەك بەر سكی دەكەوێت و گیان لە دەست دەدات. تاوەكو ئێستایش ئاشكرا نەكراوە كە ئەو گولـلەیەك لە كوێوە هاتووە.
لە مەرسین لە ناوچەی تارسووس، بۆ پڕۆتستۆكردنی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە چەند شوێنێكی باكوور، بە سەدان كەس رژانە سەر شەقام و دروشمیان دژی حكوومەت بەرز كردەوە. یەكێك لەناو خۆپیشاندەران كە تەمەنی 15 ساڵان بوو بە ناوی (داوود ئۆزەر) گوللـەیەك بەر سكی دەكەوێت و گیان لە دەست دەدات؛ بهڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت ئەو گوللـەیە لە كوێوە هاتووە بەر ئەو كەوتووە و، هیچ لایەنێكیش كوشتنی ئەو منداڵەی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی.
بە گوتەی چەند شایەتحاڵێك كە ئامادەییان هەبووە لە خۆپیشاندانەكەدا، لەوكاتەی كە ئەوان رژاونەتە سەر شەقام، پۆلیس بە تووندترین شێوە رووبەڕوویان بووەتەوە و بڵاوەی بە خۆپیشاندەران كردووە، بۆیە گوللـەیەك لە لایەن پۆلیسەوە بەر (داوود) كەتووە.
كارزان گلی




