پۆلیسی فریاكەوتن، سیستمی نوێی كاركردن ڕادەگەیەنێت

ههولێر-KDP.info- پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، سیستمێكی نوێی كاركردنی ڕاگەیاند كە تێیدا هاووڵاتیان لە یەك كاتدا دەتوانن پەیوەندی بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە بكەن و لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو ئاگاداریان بكەنەوە.
موقەدەم (سەران لەتیف) بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سیستمی نوێی (104)یان خستووەتە كارەوە كە لە توانایدا هەیە لە یەك كاتدا چەندین پەیوەندی وەربگرێت و، كاری هاووڵاتیان لە كاتی پەیوەندیكردندا ئاسان بكات.
(سەران لەتیف) دەشڵێت، لە سیستمی نوێی كۆنتڕۆڵی (104)دا، ئامێری (3CX) بەكار دەهێنرێت كە لە توانایدایە لە یەك كاتدا چەندان پەیوەندی وەربگرێت و سەرجەم پەیوەندییەكانیش تۆمار دەكات.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، گۆڕینی سیستمەكە، دەبێتە هۆی كارئاسانیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە كاتی پەیوەندیكردن بە ژمارەی (104)ی پۆلیسی فریاكەوتندا.




