باشیك.. 50 داعش كوژران

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیک ئاشکرای کرد، تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە بە ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێر مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کردووە و بە، لای کەمەوە ٥٠ تیرۆریستیان لە داعش کوشتووە.
بەرپرسی میحوەری باشیک فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بە ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان تێرتێر مۆڵگە داعشەکانی ناوچەکەیان بۆردومان کرد و، لە ھیچ بنکە و بارەگایەک دەستیان نەپاراست."
فەرماندە (حەمید ئەفەندی) دەڵێ، تیرۆریستان زیانێکی ئێکجار زۆریان بەرکەوتووە و، بە لای کەمەوە ٥٠ تیرۆرستی داعش کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




