٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازرگانه‌كان ڕوو له‌ ده‌روازه‌ی حاجی‌‌ئۆمه‌ران ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info
ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران.ئه‌رشیڤ.

سۆران-KDP.info-  قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەوە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژە جموجۆلی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی  ئیبراهیم خەلیل وەستاوە، تا ئێستایش دیار نییە کەی دەروازەکە دەکرێتەوە، ئەوەیش کاری کردووەتە سەر کەرتی ئابووریی هەردوو وڵات کردووە و بازرگانان ناچار بوونە ڕوو لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی‌ ئۆمەران بکەن.

(خەلیل مەحمود) قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 9 ڕۆژە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەسنوورییە نێودەوڵەتییەکەی ئێبراهیم‌خەلیل وەستاوە، ئەوەیش کاری کردوووەتە سەر ئابووریی هەردوو وڵات."

گوتیشی: "داخستنی سنوورەکە لەبەر ئەو ناخۆشییەی جزیرێ و سلوپییە لە باکووری کوردستاندا؛ تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و، دیاریش نییە کەی دەبڕێتەوە. بۆیە تا بارودۆخ بەو شێوەیە بێت دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکەی ئیبراهیم‌خەلیل ناکرێتەوە.

) خەلیل) دەیشڵێ: "لە دیوی هەرێمی کوردستان و لای تورکیایشەوە، گەشتیار و  ئۆتۆمبێلێکی زۆر وەستاون؛ هەم زیان لە هەردوو وڵات دەدات، هەم لە گەشتیار و بازرگانان.
قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ، گوتیشی: "ئێستا بارزگانان ڕوویان لە سنوورە نێودەوڵەتییەکەی حاجی‌‌ئۆمەران کردووە و، لەوێوە کەلوپەل دەگوازنەوە، ئەوەیش کاتێکی زۆری دەوێت".
 ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار