٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەمادی گەمارۆ دراوە

سەرچاوە: KDP.info
چەکدارانی حکوومەتی عێراق لە کاتی هێرشبردندا. ئەرشیڤ

بەغدا-KDP.info-  دەستگای عێراق بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هیزەکانیان چواردەوری شاری رەمادییان گرتووە و ئیستا لە ئاوەدانیی نزیک بوونەتەوە و بەرەو باڵاخانە حکوومی و دامەزراوەکانی دیکە پێشڕەوی دەکەن.
(سەباح نوعمان)ـی گوتەبێژی دەستگاکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هێزەکانیان ئێستا لە دوو گەڕەکی ئەرامل و بەکری شارەکەدا لەگەڵ تیرۆریستاندا لە شەڕێکی سەختدان و لە سەروبەندی پاککردنەوەیاندان.
بە گوتەی (نوعمان)، ئەم هەڵمەتی رزگارکردنەوەی رەمادی، کاریگەرییەکی وای هەبووە کە، بەشێک لە تیرۆریستانی داعش بەرەو باخچەکانی دەوروبەری ڕایانکردووە، هەروەها دەڵێ، تا ئەم ساتە(مەبەستی ساتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیە) ١٢ داعش کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراویشیان تێک‌شکاندوون.
شیاوی باسە کە هێزی ئاسمانیی عێراقیش ڕۆڵی سەرەکی ەل پێشڕەویی هێزەکاندا هەیە ەبرەو ڕەمادی.

هەواڵی پەیوەندیدار