بەغدا دەڵێ کار بە فۆرمی خۆراک نەکرێ و قایمقامی کەرکووکیش ترسی هەیە

کەرکووک-KDP.info- قایمقامی کەرکووک هۆشداری لە مەترسیێک دەدات کە کاریگەری بەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای کەرکووکەوە دەبێ، هەربۆیە وەک ئەو دەڵێ، داوایان کردووە، کاری پێ نەکرێ.
قایمقامی کەرکووک(کامیل ساڵەیی) دەڵێ، پێشتریش بەغدا بڕیاری دابوو، بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان کار بە فۆرمی خۆراک نەکرێ، بەڵام ئێمە داوامان کرد، کە چونکە کەرکووک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و سنووری ماددەی ١٤٠ـە، ئەم بڕیارە نەیگرێتەوە.
(کامیل ساڵەیی_، لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەروەها، بەغدا تازەیش ەفرمانێکی وەهای بۆ ئیدارەی کەورکووک ناردووە کە کار بە فۆرمی خۆراک نەکرێت و، گوایە وەک کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ناسنامەی باری شارستانی و پاسپۆرت کاریان پێ بکرێ، کە لە ڕاستیدا ئەم بڕیارەیش لە کاتێکدایە کە کەرکووک نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارەی لەخۆ گرتووە و، خۆ نایشکرێ بەو بەڵگانەی بەغدا داوایان دەکات دانیشتووانی کەرکووک و خەڵکە میوانەکەی لێک جیا بکرێنەوە، دیارە کە ئەمە گرفتی ئیداریمان بۆ دێنێتە پێش."
ئەو گوتیشی، بۆ ئەوەی ئەم بڕیارەی بەغدا کاری پێ نەکرێ، ئێمە داوامان لە پارێزگای کەرکووک و ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە، تا داوا لە بەغدا بکەن و گوشار بخەنە سەری، دیسان کەرکووک لەم بڕیارە گشتگیرەی کە بۆ هەموو عێراق، ببوێرێ، چونکە وەک دەزانین کەرکووک تایبەیمەندیی خۆی هەیە و، ئەمە دەبێ بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریی خراپی بەسەر دیمۆگرافیای پارێزگاکەوە دەبێ.
فایزە حەمید




