پەکەکە و عێراق لە سەروبەندی ڕێککەوتنی سیاسیدان

هەولێر-KDP.info- شاندێكی پارتیی كرێكارانی كوردستان له قه‌ندیله‌وه ده‌ڕواته به‌غدا؛ سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر عێراق چه‌ك بۆ فیتنه و ئاژاوه ناداته په‌كه‌كه، بۆچی نایداته پێشمه‌رگه، چاودێرێكی نزیك له په‌كه‌كه‌ش سه‌ردانه‌كه به ئه‌رێنی ده‌بینێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه بۆ حەفتەنامەی(باس) ئاشكرای كردووە، دوێنێ شاندێكی په‌كه‌كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقدا كۆ بوونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و عێراقه‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و عێراق و له‌و نێوه‌نده‌شدا عێراق ده‌یه‌وێ په‌كه‌كه به كار بهێنێ.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ له‌و دۆخه‌دا عێراق چه‌ك به پارتیی كرێكارانی كوردستان بدات، تاوه‌كو بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه گوشار بخاته سه‌ر توركیا به كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی هێناویه‌تییه نزیك شاری مووسڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای رووسیا و ئێران ناگونجێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه وا بڕیاره (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی نزیك له په‌كه‌كه سه‌ردانی رووسیا بكات.
میدیاكان ئاشكرایشیان كردووه، چوونی (ده‌میرتاش) په‌یوه‌ندی به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یه‌ده‌وه هه‌یه له رووسیا.
به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، چوونی (ده‌میرتاش) بۆ رووسیا نایاسایی ده‌بێت و توركیا ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌وه سكاڵای یاسایی له دادگاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆمار بكات، چونكه له هیچ وڵاتێكدا رێگه به‌وه نادرێت، كه وڵاته‌كه له جه‌نگدا بێت له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه و سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی فه‌رمیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌یار و دوژمن بكات.
له‌مباره‌یه‌وه (د. فایه‌ق گوڵپی) چاودێری سیاسیی نزیك له پارتیی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاندووە، له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه، هه‌ردوولایه‌ن له دژی داعش ماوه‌یه‌كی زۆره له شه‌ڕدان، ئه‌وه خاڵێكی هاوبه‌شی نێوانیانه و له‌م ماوانه‌ی رابردوویشدا ناكۆكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه، له هه‌مان كاتیش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا به‌هۆی هاتنی ئه‌و هێزه‌ی توركیا بۆ ناو عێراق به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێ ئه‌وه وای كردووه هێنده‌ی دیكه عێراق و په‌كه‌كه له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازێك كرا كه حكوومه‌تی عێراقی په‌كه‌كه وه‌كو لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بناسێنێ و له كۆبوونه‌وه‌ی دروستبوونی هاوپه‌یمانیی ئیسلامی‌یش له سعوودیا، كه زۆربه‌ی سوننه‌كان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ن، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا كه توركیا و قه‌ته‌ر و سعوودیا‌ی تیایه، په‌كه‌كه وه‌كو هێزێكی تیرۆریست ناسێنرا و له هه‌مان كاتیش كه حكوومه‌تی عێراقی له‌و هاوپه‌یمانییه نییه كه حكوومه‌تی ئیسلامییه، هه‌موو ئه‌وانه وای كرد كه په‌كه‌كه و عێراق زیاتر له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه.
گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه و عێراق گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر دوژمنه هاوبه‌شه‌كانیان كه داعش و توركیا و هاوپه‌یمانیی ئیسلامییه له ناوچه‌كه."
گوڵپی راشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه یه‌كه‌میان حكوومه‌تی عێراق په‌كه‌كه وه‌كو رێكخراوێكی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن بناسێنێت و نووسینگه‌ی بۆ بكاته‌وه و ده‌رفه‌تیش بدا به‌و هێز و رێكخراوانه‌ی كه نزیكن له په‌كه‌كه و رێگه به چالاكییه‌كانیان نادرێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر به‌وانه جارێ روون نییه عێراق چ داوایه‌كی له په‌كه‌كه ده‌بێ."
لای خۆیه‌وه (عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه ناتوانێ چه‌ك بدات به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌شێكه له سیسته‌می دیفاعی عێراقی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تی عێراق ئه‌و كاره بكات دژیه‌كییه‌كی زۆر ده‌خاته ناو سیاسه‌ته‌كانی خۆیه‌وه و ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌ی ده‌یكات بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه.
گوتیشی: "په‌كه‌كه ئێستا له شنگال له قه‌ندیل له خواكوڕك له چه‌ند شوێنێكی دیكه كێشه‌ی بۆ باشووری كوردستان دروست كردووه و له خه‌ڵكی گونده‌كانی قه‌ده‌غه كردووه كه گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بیانوو بده‌نه توركیا به ناوی راوه‌دوونانی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌وه تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان بكات، په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ باشووری كوردستان و ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌وه‌ش بكات مه‌به‌ستیه‌تی په‌كه‌كه بۆ فیتنه‌ی دیكه به‌كار بهێنێ."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه په‌كه‌كه به‌كار بهێنێ بۆ ئه‌جێندایه‌ك كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه ئێستا دۆخه‌كه بۆ باشووری كوردستان له سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی له پێشكه‌وتندایه، گوتی: "ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و چه‌كانه بۆ بنه‌بڕی داعش ده‌دات به په‌كه‌كه، فه‌رموو ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه له كوردستان و عێراق شه‌ڕی داعش ده‌كا، ئه‌ی بۆ نایدات به پێشمه‌رگه روونه ئه‌وه بۆ فیتنه و لێدانه له باشووری كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو عێراقه‌وه ناكرێ سوننه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه و به‌شێكی زۆری شیعه‌كانیش له‌گه‌ڵدا نین، به‌ڵام ئه‌و ئه‌جێندایه روونه كه رووسیا و ئێران له رێگه‌ی عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێ یاریه‌كی دۆڕاو به په‌كه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ كورد باش نییه، خۆی بۆ ئه‌جێندایه‌ك ساغ بكاته‌وه بۆ لێدانی ئه‌وه‌ی دیكه، به‌ڵكو كورد ده‌بێ سیاسه‌ت بكات بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی و له كام به‌ره‌یه ئاسۆی مافه‌كانی دیار بوو، هه‌وڵی زیاتر له‌و رێگه‌یه‌وه بدات نه‌ك ده‌ستكه‌وته‌كان به به‌كارهێنان بدۆڕێنێ."




