دابه‌زینى نرخى نه‌وت كورتهێنان له بوودجه‌ى 2016ـدا زیاتر ده‌کات

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كورد له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یێنێت، دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى نه‌وت واده‌كات، كورتهێنان له بوودجه‌ى گشتیى 2016 ـى عێراقى فیدڕاڵ زیاتر بێت؛ پێشبینىیش ده‌كرێت، بگاته 40 ترلیۆن دینار كه ئێستا 24 ترلیۆنه.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جیهان داهاتى عێراق روو له كه‌مى ده‌كات، به‌مه‌ش پێویسته خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه، چونكه چه‌ند نرخى نه‌وت دابه‌زێت، كورتهێنان له بوودجه‌ى گشتیى 2016ـى عێراق زیاتر ده‌بێ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى:" به‌پێى زانیارییه‌كان، نرخى فرۆشتنى نه‌وت بۆ 37 دۆلار دابه‌زیوه له بازاڕه‌كانى جیهان، ئه‌گه‌ر بوودجه‌ى گشتیى 2016 له‌سه‌ر 105 ترلیۆن دینار بمێنێته‌وه وه‌كو خه‌رجى، ئه‌و كات داهات ناگات به 81 ترلیۆن دینار و پێشبینى ده‌كرێت ببێت به 50 یاخود 60، به‌مه‌ش كورتهێنان كه له بوودجه 24 ترلیۆن دیناره ده‌گاته 40 یاخود 45 ترلیۆن دینار."
(سلێڤانه‌یى) ده‌شڵێ :"عێراق له قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى داراییدایه و هیچ رێگایه‌ك و ستراتیژێكى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و لاوازییه؛ پێویسته چه‌ند رێگایه‌ك بگرێته به‌ر تا له قه‌یرانه‌ى هه‌یه رزگارى بێت."
نەشوان بەرزنجی




