٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروەردەی شنگال، سوپاسی دەزگای بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info
قوتابخانەیەک لە دەڤەری شنگال.

شنگال-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەروەردەی زمانی كوردی لە شارۆچكەی شنگال دەڵێت، پرۆسەی خوێندن لەسەر چیای شنگال بە باشی بەڕێوە دەچێت و، سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن بۆ دروستكردنی قوتابخانە و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن بۆیان.

(حوسێن خدر حەسۆ)، گوتی: "ئێستا پرۆسەی خوێندن لەسەر چیای شنگال بە باشی بەڕێوە دەچێت، بۆیە سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین بۆ ئەو هاوكاریانەی كە پێشكەشیان كردووین لە پێداویستییەكانی خوێندن و هەروەها دروستكردنی قوتابخانەیەك كە زیاتر لە 300 قوتابی ئێستا تێدا دەخوێنن، ئەمەش یەكەم قوتابخانەمان دەبێت لەسەر چیاكە".
(حەسۆ) گوتیشی: "لە پێنج قوتابخانەی دیكەماندا لە دەوروبەر و هەروەها لە ناحیەی سنوونێ، نزیكەی هەزار قوتابی وانە دەخوێنن".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار