٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 14 سه‌ركرده‌ی خۆیانی گولله‌ باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ  ١٤ سەرکردەی باڵای خۆی بە ھۆی ڕاکردن لە بەرەکانی شەڕ گوللەباران کرد.

بەرپرسی لقی چواردە پارتیی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ (عسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستییەکەی داعش لە مووسڵ ١٤ سەرکردەی خۆیانی لە قەزای بەعاج لە ڕۆژئاوای مووسڵدا گوللەباران کردووە و، تەرمەکەیشانی سووتاندووە؛ دەڵێ لە جەنگ ڕایان کردبوویەوە."
(عسمەت ڕەجەب) گوتیشی، داعش (شێخ مەحمود حەسەن حەیالی) گوتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی نوور ناسراو بە مزگەوتی گەورەی لە ناوچەی فارووقی کۆن لەلای ڕاستی شاری مووسڵ گوللەباران کردووە، بەھۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی داعش.

(ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ چەند کەسێکی نەناسراو لە ناوچەی دەنەدان لەلای ڕاستی شاری موسڵ ئاڵای عێراقیان ھەڵکرد؛ پاشان تیرۆریستانی داعش گەیشتنە شوێنەکە و دەستبەجێ ئاڵاکەیان ھێنایە خوارەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار