٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"چاوه‌ڕوانین حه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش بكرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەگوێره‌ی خشتەی وەزارەتی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاساییش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێ؛ جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستانیش دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێت حەفتەی دابێ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

(ئەحمەد گەرمیانی) جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە، دوای مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت."
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت حەفتەی دابێ پێش کۆتایی ساڵ، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی مانگی نوێی ڕاگەیاند و، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار