حەمید ئەفەندی: وەزیری بەرگریی کەنەدا بە هێز و توانای ھێزی پێشمەرگە سهرسامە

ههولێر-KDP.info- دوێنێ وەزیری بەرگری کەنەدا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆوە بوو، ئەمڕۆ سەردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کرد، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەش دەڵێ، ناوبراو زۆر سەرسام بوو بەھێزی پێشمەرگە و توانای ھێزی پێشمەرگە لای ئەوان شتێکی تازە بوو.
بەرپرسی میحوەری باشیک فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی کەنەدا سەردانی ھێزی پێشمەرگەی کرد لە سەنگەرەکانی بەرگریدا؛ ئێمەش وەکو فەرماندەکان لەگەڵی کۆ بووینەوە و گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش و پێداویستی ھێزی پێشمەرگە لە ڕووی چەکەوە کرد و ئەوانیش پشتگیری خۆیان بۆ ھێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە لە ھاوکاریکردن کە پێشتر کردوویانە و ئێستاش بەردەوام دەبن."
فەرماندە (حەمید ئەفەندی) گوتیشی، وەزیری بەرگریی کەنەدا زۆر سەرسام بوو بە ھێزی پێشمەرگە و توانای ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و ئەو سەرکەوتنە گەورانەی بە دەستی ھێناوە شتێکی تازە بوو لای ئەوان.
بڵند ئیبراھیم




