٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

22 داواكراو و گومانلێكراو لە كەركووك دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك.

كەركووك-KDP.info-  پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە هاكاری لەگەڵ هێزەكانی ئاساییش و پۆلیسی فریاكەوتن، توانیویانە لەنێو شاری كەركووك و دەوروبەری لە ئۆپەراسیۆنێكدا ژمارەیە‌ك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەن.

عەمید (سەرحەد قادر)، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سەعات 5 لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، 22 داواكراو و گومانلێكراومان دەستگیر كرد".

عەمید (سەرحەد) گوتیشی: "ئەو دەستگیركراوانە لە سنووری ناحیەی تازە و گوندی چەرەداغ و گەڕەكی سیناعە دەستگیر كراون كە ژمارەیەك كەسیان تێدایە خەڵكی ناوچەكانی دیكەی عێراقن و، زانیاریی ئەمنی لەسەریان هەیە و ئێستا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار