سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب: هەرێمی کوردستان کارێکی مەزن و مرۆڤانەی ئەنجام داوە

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب دهڵێ، بە پێویستمان زانی لە نزیکەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین و، ئەو پەیامە بگەیێنین کە هەرێمی کوردستان کارێکی مەزن و مرۆڤانەی ئەنجام داوە و جێگەی رێز و پێزانینە، كه سەرەرای شەری داسەپاوی داعش و قەیرانی دارایی، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی لەخۆ گرتووە و هەوڵ بدەین بەپێی توانا هاوکار بین.
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب (ئەحمەد الجەروان) و (ئەحمەد ئەلجبوری) و (موحسین سهعدوون) ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و راوێژکاری سیاسیی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، ئهم ئێوارهیه گەیشتە هەولێری پایتەخت و، له لایهن (جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارێکدا (ئەحمەد الجەروان) گوتی، بە پێویستمان زانی لە نزیکەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین و سەردانی ئەو ئاوارانەیش بکەین کە لە هەرێمی کوردستانن. مهبهسمان بوو ڵێرهوه ئەو پەیامە بگەیێنین کە هەرێمی کوردستان کارێکی مەزن و مرۆڤانەی ئەنجام داوە، كه جێگەی رێز و پێزانینە، چونكه سەرەڕای شەڕی داسەپاوی داعش و قەیرانی دارایی، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی لەخۆ گرتووە و دهمانهوێ هەوڵ بدەین بەپێی توانا هاوکار بین.
لەلایەن خۆیشییەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان، خۆشحاڵیی خۆی بەو سەردانە نیشان دا و هیوای سەرکەوتنی ئامانجی سەردانەکەی بۆ خواست.




