٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی کەنەدا له‌ هه‌ولێره‌

سەرچاوە: KDP.info
پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا، فڕۆگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر. ئه‌مڕۆ

هه‌ولێر-KDP.info-  (هارجیت ساجان) وەزیری بەرگریی کەنەدا له‌ ڕێگه‌ی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ پایتەختی هەرێمی كوردستان.

وەزیری بەرگریی كەنەدا لەلایەن (كەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌مدییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

وا بڕیاره‌، وەزیری بەرگریی كەنەدا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە.

(هارجیت ساجان) تەمەن 45 ساڵ كه‌ بە رەگەز هیندییە لەسەر لیستی پارتی لیبراڵەكان بووه‌ به‌ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار