حكوومهت گرێبهستی فهرمانبهران، تازه دهكاتهوه

ههولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دهڵێ، بۆ ساڵی 2016 سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، گرێبەستەکەیان تازە دەکرێتەوە.
(چێنەر خەفاف) بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بۆ ساڵی 2016 گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تازە دەکرێتەوە و هیچ کێشەیەک لەم ڕووەوە نییە."
(چێنەر خەفاف) گوتیشی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران و، وەزارەت و فەرمانگەکان مامەڵەی تازەکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران وەکو ساڵانی پێشوو جێبەجێ دەکەن و بۆ هەموویان تازە دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن جەخت دەکاتەوە حکوومەت ئەوەی لە دەستی بێت بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەیکات.
لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 24هەزار فەرمانبەر بە گرێبەست کار دەکەن.
یەحیا سابیر




