باندێكی داعش ده‌ستگیر كرا

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاساییشی كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێ، ئەم ئێواره‌یە ئاساییشی كه‌ركووك باندێكی تیرۆریستانی داعشیان له گوندێكی سنووری شاروچكه‌ی دووبزدا ده‌ستگیر كردو‌وه كه ده‌ستیان هه‌بووه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆیستی له‌و سنوورەدا.
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی) به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند:" له درێژه‌ی كاروچالاكی و ڕاوه‌دوونانی تیرۆیستان، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك و دوای چاودێرییه‌كی ورد، ئەم ئێواره‌یە یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له گوندی (قه‌ره‌چه‌م)ـی سه‌ر به شارۆچكه‌ی (دووبز)، توانییان باندێكی ٩کەسەی سه‌ر به ڕێكخراوە تیروریستییەکەی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن؛ ئەو نۆ تیرۆریستەی دەستگیر کراون ئەمانەن: ) ش.م.ع) و (ت.م.ع) و (ع.ع.ص) و (م.ت.م) و (م.ز.خ) و (ا.م.ع) و (م.م.ع) و )ا.س.ا) و (ا.ا.ح)."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشی: "ئه‌م تیرۆیستانه دانیان به‌وه‌دا ناوە كه سه‌ر به تیرۆیستانی داعشن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆیستییان له سنووری شاروچكه‌ی (دووبز)دا کردووە."
به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووک دەیشڵێ: "هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانمان حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له ماڵی یه‌كێك له‌و تیرۆیستانەدا دۆزییەوە؛ چه‌كێكی (كلاشینكوف) و فیشه‌كی (بی‌كەی‌سی) و كلاشینكوف و گوللەی ئاڕپی‌چی و، نارنجۆكیشی لێ بوو."
نه‌شوان به‌رزنجی




