"په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان به خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم مووچه‌تان لێ دەبڕێ"

كه‌ركووك-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان كه له سمینارێكدا به خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌ڵێ، مه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان! په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه خه‌ڵكی كه‌ركووكه ده‌ڵێ، ئێمه به‌بێ نان ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه باوه‌شی كوردستان.
نوێنەری خه‌ڵكی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانتاری گۆران (عەلی حەمەساڵح) سمینارەکەی لە کەرکووک قۆزتووەتەوه بۆ ئەوەی دەست بۆ پرسە نەتەوایەتییەکان بەرێت؛ جا لێی دەپرسم کە ماوەی 12 ساڵە ئێمە خوێنمان لێ ئەچۆڕێت وەکو کەرکووکییەکان و ڕۆژانە تەقینەوە و شەھید و بریندارمان دەبوو، ئەوکات (عەلی) نەیدەتوانی بە لای کەرکووکیشدا تێپەرێت نەک بێتە ناو کەرکووک و ماوەی دوو ساڵە پێشمەرگە بەرگری لە کەرکووک دەکات؛ ڕۆژێک نەیتوانی بێتە کەرکووک بۆ سەردانی پێشمەرگە، بەڵام ئەمڕۆ ھاتووە لە سایەی پێشمەرگە سمینار لە کەرکووک ساز بکات و دەڵێ، کەرکووکییەکان ئاگاداری ئەوە بن ئەگەر بگەڕێنە وە سەر ھەرێمی کوردستان مووچەکەتان دەبردرێت."
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، لێرەوە پێی ڕادەگەیێنم ئێمە وەکو کەرکووکییەکان لەوانە نین کە مووچەکەمان ببڕدرێت نەگەڕێینەوە سەر ھەرێمی کوردستان؛ بۆیە ئەوەی گرینگە لای ئێمە لە عێراق و عەرەبە شوفینیەکان داببڕێین، حکوومەتی ھەرێم نانیشمان پێ نەدات ڕازین.
(عەبدوڵڵا) ڕوونیشی کردەوە، باس لە نەناردرنی پارەی پترۆدۆلار دەکات، ئەگەر ئەو ڕاست دەکات با پارەی پترۆدۆلاری 2013 و2014 و نیوەی 2015 لە بەغدا وەربگرێت.
بڵند ئیبراھیم




