ده‌زگای پاراستنی ئاڵا، په‌یه‌ده‌ی سه‌ركۆنه کرد

دهۆك-KDP.info- دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دهۆك په‌یه‌ده‌یان سەرکۆنە كرد كه سووكایه‌تییان به ئاڵای كوردستان كردووه و ئه‌و كاره‌ی په‌یه‌ده‌یان به جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری ناو برد.
سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی ئاڵای كوردستان پەهلەوان محەمەد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دهۆك په‌یه‌ده‌ی سه‌ركۆنه كرد كه هه‌ڵساون سووكایه‌تییان به ئاڵای كوردستان کردووه‌وه. ئاماژه‌یشی كرد كه، ئاڵای كوردستان، له‌لایه‌ن بەدرخان لە ساڵی 1919 دروست كرا، هەر ئەو ئاڵایەشە كە لە چیای ئاگری بەرز كرایەوە، ئەو ئاڵایەشە كە لەسەر بەرگی گۆڤاری هاوار لە ڕۆژئاوا چاپ كرابوو و هەر ئەو ئاڵایەشە كە قازی محەمەد بەرزی كردەوە و هەر ئەو ئاڵایەشە كە قازی محەمەد ڕادەستی بارزانی نه‌مری كرد. ئەمانە باشترین بەڵگەن بۆ ئەو كەسانەی كە ئەم ئاڵایە تەنیا بە هی هەرێمی كوردستان دەزانن".
پەهلەوان محەمەد ده‌یشڵێ: "لە كاتێكدا ئێمە دەبینین ئاڵای ڕژێمی سووریا بە ئازادانە لە ڕۆژئاوا بەرز دەكرێتەوە، بەڵام بە داخەوە كە لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان هەندێك هاووڵاتی كورد دەیان ویست ئاڵای كوردستان بەرز بكەنەوە و ئەم ڕۆژە بە شانازیەوە بگێڕن لەلایەن پەیەدەوە ڕێگرییان لێ دەكرێت. بۆیە دەڵێین بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان بێڕێزییە بە هەموو كورد و كوردستان".




