په‌یكه‌رێك بۆ شه‌هید مه‌غدید هه‌ركی دروست ده‌كرێت

دهۆك-KDP.info- هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی پارێزگای دهۆك بەنیازە لەبەر خۆشه‌ویستیی فه‌رمانده‌ی شه‌هید عه‌مید (مه‌غدید هه‌ركی)، لەسەر ئەرکی خۆی، په‌یكه‌رێك لەو فەرماندەیە دروست بكات و له دهۆكدا دایبنێت.
(جه‌لیل هه‌ركی) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "دوای شه‌هیدبوونی فه‌رمانده (مه‌غدید هه‌ركی) وه‌ك خۆشه‌ویستی و وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌یه بڕیارم داوه له گیرفانی خۆم په‌یكه‌رێك لەو فەرماندەیە دروست بکەم؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی په‌یكه‌رساز و شێوه‌كار له زانكۆی دهۆكدا قسه‌م كردووه و ئه‌و كاره‌ی پێ ده‌سپێرم له سبه‌ینێوە ده‌ستبه‌كار ده‌بین."
(جه‌لیل) ڕاشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاری دهۆكدا قسه‌م كردووه و سێ شوێنم ده‌ستنیشان كردووه تا په‌یكه‌ری شه‌هیدی فه‌رمانده (مه‌غدید هه‌ركی) له یه‌كێكیاندا دابنرێت.
جێی ئاماژەیه شه‌هید عەمید مەغدید هەركی، ئێوارەی ڕوژی 16ـی ئه‌م مانگه لە شەڕێكی قورس‌دا لە چیای زەرتك بە دەستە ڕه‌شەکەی تیروریستانی داعش شەهید كرا.
نەشوان بەرزنجی




