مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە ماڵباتی سیروان كاكەیی دەكات

برای بەڕێز كاك سیروان كاكەیی
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (تەڵیعە پاشا)، دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناكەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی دایكی كۆچكردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




