دواسه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له ڕوانگای مێدیای توركیاوە

ئیستانبووڵ-KDP.info- له چه‌ند رۆژی رابردوودا گرووپی تیرۆریستی داعش چه‌ند هێرشێكیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانییان تێكیان بشكێنێت و سه‌روه‌رییه‌كی دیكه له شه‌ڕی دژ به تیرۆر بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن و به ده‌یان داعشیشیان كوشت. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌یش له میدیا جیهانییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، به تایبه‌ت میدیای توركیا.
له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ده‌ستخۆشی له خۆڕاگری و قاره‌مانه‌تیی پێشمه‌رگه، له هه‌مان كاتدا چه‌ند زانیارییه‌كی ئاماژه پێكرد، كه به لای میدیای توركیاوه گرینگ بوو و وه‌كو مانشێت به كاریان هێنا.
(بارزانی) ئاماژه‌ی دابوو كه داعش مانگێك ده‌بێت له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بكاته سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شكستیان هێنا. ئه‌م گوته‌یه‌ی (بارزانی) وه‌كو مانشێتی زۆرێك له سایت و رۆژنامه‌كانی توركیا به كار هێنرا و، سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا له‌سه‌ر زاری (بارزانی)ـیەوە بڵاو كرایه‌وه.
سایتی رادیكاڵی توركیا، له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه و داعش، ئاماژەی داوه كه (بارزانی) فه‌رموویه‌تی داعشییه‌كان نینۆكێكی پێشمه‌گه‌ریه‌ك ناهێنن. ئه‌و باسی له‌وه كردووه كه (بارزانی) وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌میشه وره بووه بۆ پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێنی تورك و یه‌نی شه‌فه‌ق و رۆژنامه‌ی ئاكیدیش، به هه‌مان شێوه‌یه زۆر بایەخیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه داوه به‌سه‌ر داعشدا.
سی ئێن ئێن ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا كردووه و، نه‌یهێشتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی خۆیان بپێكن. هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی (بارزانی) به ته‌واوی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی توركی و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
جاران توركیا و میدیایه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ باسیان له پێشمه‌رگه ده‌كرد و، زۆرجار وه‌كو میلیشیا ناویان ده‌برد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له ساڵی 2013ـدا سه‌ردانی ئامه‌دی كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـه‌وه پێشوازی لێ كرا، ئیدی له‌وكاته‌وه میدیای توركیا وه‌كو هێزێكی به‌رگریكار و خه‌باتگێر ده‌ڕواننه پێشمه‌گه‌ری كوردستان.
كارزان گلی




