په‌كه‌كه و توركیا شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كه‌ن.. ژیانیان له خه‌ڵكه‌كه‌ی تێكداوه

جه‌زیره-KDP.info- ئه‌مڕۆ بۆ 4 رۆژ ده‌چێت كه حكوومه‌تی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر هه‌ردوو شارۆچكه‌ی سلۆپی و جزیره ده‌ست پێكردووه و، هۆكاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه‌یش، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌نده‌قانه‌یه كه په‌كه‌كه هه‌ڵیكه‌ندوون، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی توركیاوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌وان توانیویانه له ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌دا 68 په‌كه‌كه بكوژن، كه 62 له سلۆپی و 6یش له جزیره، به‌ڵام بۆ زیانه‌كانی خۆیان زانیاریی دروست بڵاو ناكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگاكانی په‌كه‌كه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 4 رۆژی رابردوودا زیانی زۆریان به هێزی سه‌ربازی توركیا داوه و، توانیویانه ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵایان بكوژن به ناوی (سه‌ركان هاس) كه حكوومه‌تی توركیایش پشتڕاستی كرده‌وه.
توركیا به 10 هه‌زار چه‌كداره‌وه رووی له‌و 2 شارۆچكه‌یه كردووه. له سلۆپی توانویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند خه‌نده‌قێكی په‌كه‌كه‌دا بگرن و پڕیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن. به‌ڵكو 3 سه‌ربازیان بریندار بوون و، ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵاشیان لێ كوژراوه.
له سلۆپی هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌یه و به هه‌زاران هاووڵاتی له ماڵه‌كانیاندان نایه‌نه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان به كڕینی كه‌لوپه‌ل بێت یاخود نه‌خۆش بن و پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌بێت، تانكه‌كانی توركیا پارێزگاری له ئه‌مبۆڵانس ده‌كات و، نه‌خۆش ده‌گوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و، پاشان ده‌یاهێننه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان. به‌ڵام ژیانی خه‌ڵك له حاڵێكی یه‌كجار خراپه‌دایه و، چاوه‌ڕوانیش ناكرێت وا به زوویی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت.
هه‌ر له‌ناو جزیره‌دا قه‌نناسبه‌ده‌ستانی په‌كه‌كه توانویانه چه‌ند سه‌بازێكی تورك بكه‌نه ئامانج، بۆیه پۆلیس و سه‌ربازی توركیا ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌نناسبه‌ده‌ستانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه هیچ یه‌كێك له‌و نیشانشكێنانه ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام توانیویانه له چه‌ند ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند كلاشینكۆفێكدا بگرن.
حاڵی جیزره له سلۆپی باشتر نییه، به‌ڵكو خراپتره. له‌وێیش شه‌ڕێكی قورس له نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیادا بوونی هه‌یه و، تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی ئه‌و شارۆچكه‌یه بگرنه‌وه ده‌ست، چونكه په‌كه‌كه شه‌ڕێكی قورس ده‌كات و فه‌رمانده‌یه‌كی توركیایشیان كوشتووه.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كردبوو، زۆر په‌رێشانن، چونكه هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كیش بێبه‌شن.
كارزان گلی




