گوێڕ.. ئۆتۆمبێلێكی داعش سووتێندرا

گوێڕ-KDP.info- بەرپرسی پاراستنی میحوەری گوێڕ دەڵێ ئەم ئێوارەیە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی تیرۆریستانیان لە نزیك پردی گوێڕ كردووهتە ئامانج و، 2 تیرۆرست كوژراوە و، ئۆتۆمبێلێكی شەڕیشیان بە سەرجەم چەكەكانەوە لێ سووتێندراوە.
فەرماندە (جەماڵ مورتكە) بەرپرسی پاراستنی میحوەری گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی ئەم زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتبوون بۆمان دەركەوتبوو كە چەكدارانی داعش لە نزیك پردی گوێڕ بوون, دوای زانیاریدانێکی ورد بە ژووری عەمەلیات, ئەم ئێوارەیە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هاتن و كاروانەكەی تیرۆریستانیان خاپوور كرد."
بەرپرسی پاراستنی میحوەری گوێڕ ئاشكراشی كرد: "لەم هێرشەی فرۆكە جەنگییەكاندا، 2 چەكداری داعش كوژراون و، ئۆتۆمبێلیكی پڕ لە چەکیشیان لێ سووتاوە."
سەرباز واحید




