تارق هه‌رنی: بەر لە ئازادكردنی مووسڵ، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بنێین

تلسقوف-KDP.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ڵێ، بەر لە ئازادکردنی مووسڵ، دەبێ چیمان لەدەست دێ، بیکەین بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی ناوچە کوردنشینەکانی سنووری ماددەی 140ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لیوا (تارق سلێمان هه‌رنی) فەرماندەی فه‌رمانده‌یی سپیلك و به‌رپرسی میحوه‌ری تلسقوف، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە گشت ناوچەکانی کوردنشینه‌كانی سنووری ماددەی 140ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕزگار بکەین، پێش ئازادکردنی شاری مووسڵ، وه‌كو تلکێف و باشیک و ناوچه‌كانی تر كه كوردستانین."
لیوا (تارق) گوتیشی: "وه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ شتێکمان نییە بەدەر لە ئازادکردنی ناوچەکانی خۆمان، چونكه به ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه، ئەوەندەی تر تیرۆریستانی داعش له مووسڵ ده‌خنكێنین و، گه‌مارۆ ده‌درێن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌میشه له‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزیدان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش."
میحوەری تلسقوف، دوای كۆنترۆلكردنی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه ساڵ و نیوێك زیاتره هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێیدا به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و، دەکەوێتە سنووری قەزای تلکێف.
نەشوان بەرزنجی




