ئاڵا بەسەر هێزی پێشمەرگە دا دابەش كرا

سۆران-KDP.info- ڕێکخراوی وار، وەک وەفایەک بۆ ماندوویەتی و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان ئاڵای کوردستانی بەسەریاندا دابەش كرد.
(هەژار ماهیر) سەرۆکی ڕێکخراوی وار، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەندامانی ڕێکخراوی وار، لیوای 7 پیادەی سۆرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانی بەسەر کردەوە و، لە هەمبەر شەونخوونی و قارەمانەتییەکەیان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان پێیان بەخشی؛ پێشمەرگە هەموویان ئەم ئاڵا شەکاوەیە دەپارێزن."
گوتیشی: "کە ئەم ڕۆژە یاد دەکەینەوە دڵمان بە لای پێشمەرگەوەیە و، پۆلێک شەهیدمان داوە ڕۆحیان شاد بێت؛ گەشاوە بێت، ئاڵای پیرۆزی کوردستان!"
(ماهیر) دەڵێ: "لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا چەند چالاکییەکمان کرد؛ درێژترین ئاڵامان بەرز کردەوە و، سەردانی قوتابخانە و شوێنی دیکەمان کرد و، ئاڵای پیرۆزی کوردستانمان بەسەر خەڵکدا دابەش کرد."
ڕابین شێروانی




