٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ڕه‌وشی پێشمه‌رگه‌ له ‌ڕووی ئیداری و چه‌كوچۆڵەوە دەگۆڕێت"

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوشی پێشمەرگە چ لە ڕووی ئیداری، چ لە ڕووی دابینکردنی چەک و تەقەمەنییه‌وه‌ گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و، لە ماوەیەکی نزیکدا تیرۆریستان لەناو دەچن و دوور دەخرێنەوە.

(لیوا مووسا گەردی) فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەرەکانی پێشەوەی شەڕ، هێز و توانایەکی نوێ دەداتە هێزی پێشمەرگە و شتی نوێ لەگەڵ خۆ دەهێنێت، ئێمە وەک فەرماندەیەکی پێشمەرگە شەو و ڕۆژ ڕاناوەستین، کەچی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرپرسی هەموو میحوەرەکانە و، سەردانی هەموو بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەکات.

گوتیشی: هاتنی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەرەکانی پێشەوە، تەواوی هێزی پێشمەرگەی دڵخۆش کرد، هەروەها باسیشی لە زۆر شت کرد کە بوونە جێگەی خۆشحاڵیی هێزی پێشمەرگە، لەوانە باسی ڕەوشی هێزی پێشمەرگە کرد، هێزی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە کە  ڕەوشی پێشمەرگە چ لە ڕووی ئیداری، چ لە ڕووی چەک و تەقەمەنی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەروەها  ڕایگەیاند داعش زۆری نەماوە و، بەم زووانە لەناو دەچێت.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار