له بادۆشدا 7 داعش كوژران

میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ــKDP.infoــ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی مەکۆیەکی تیرۆریستیانی داعشیان تۆپباران كرد و، 7 تیرۆریستیان کوشت.
سەعات 5:30 خوله‌كى ئه‌مڕۆ شه‌ممه, ڕێككه‌وتى 19/12/2015, هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى, گردبوونه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له به‌رزاییه‌كانى بادۆشى میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجلەدا تۆپباران کرد و، زیانێکی زۆریان لێیان دا؛ به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله كه‌وتوون, له ئه‌نجامى تۆپبارانەکەدا 7 تیرۆریستى داعش كوژراون.




