دیندار دۆسکی: پەیەدە سیستەمی تاکڕەوانەی گرتووەتە بەر

دهۆك-KDP.info- دیندار دۆسكی دهڵێ، ئاڵای کوردستان هەموو کوردی لە یەکدی کۆ کردووەتەوە، دەبووایە لای هەموو تاکێکی کورد پیرۆز بایە و ڕێزی لێ گیرابایە، نەک دژایەتیی بکرێت؛ وا دەبینین پەیەدە دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکات، ئەوەیش لە مێژووی ئەو لایەنەدا بە شەرمەزاری باس دەکرێت.
(دیندار دۆسکی) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئاڵای کوردستان نەک تەنیا ئاڵای حزب و لایەنێکە، دەبێت ئەمڕۆ هەموومان شانازیی پێوە بکەین، نەدەبوو پەیەدە لەژێر ئەو ئاڵایە و لە ڕۆژی ئاڵا ئەو کارەی کردبایە، پەیەدە بە سیستەمی تاکڕەوی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەبات، دەبووایە بەشداری بە هەموو لایەنەکانی دیکەی کردبایە و، یەکڕیزی لەو بەشەی کوردستان پاراستبایە و لایەنەکانی دیکەیش بەشدار بووایەن لەو بەشەدا؛ هەروەها دەبووایە پەیەدە پێگری بە ڕێککەوتنەکانی هەولێر و دهۆک کردبایە کە لەژێر چاودێری (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووبوو، بەڵام بە داخەوە پەیەدە پێگری بەو ڕێککەوتنە نەکرد، جووڵانەوەی هەر لایەنێکی دیکە لە ڕۆژئاوا ئەوان وا هەست دەکەن دژی ئەوان دەجوولێتەوە، ئەوەیش دروست نییه."
گوتیشی: "پێویست بوو لە لایەن پەیەدە کە خۆیان بە هێزێکی کوردی دادەنێن ڕۆژ ئاڵا لای ئەوان پیرۆز بایە و ڕێزیان لێ گرتبایە، نەک ڕێگری لە هەڵدانی ئاڵای کوردستان بکەن، بۆیە ئەوەی پەیەدە کردی بووەتە جێگەی دڵگرانی لای ئێمە، چونکە پەیەدە دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکات، ئەوەیش لە مێژوی پەیەدە بە شەرمەزاری باس دەکرێت."
ڕابین شێروانی




