"پێویسته یاسایه‌ك بۆ ڕێزگرتن له پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم دابنرێ"

هەولێر-KDP.info- دوای بینینی دیمه‌نی سووكایه‌تیكردنی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به ئاڵای كوردستان، په‌رله‌مانتاران به باشی ده‌زانن پڕۆژه‌یاسایه‌ك هه‌بێ و بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه پێوه‌ست بێ به ڕێزگرتن له پیرۆزییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌كه‌كه له سووكایه‌تیكردن به نیشانه‌كانی كوردستانیان به‌رده‌وامه، تا توانییان به وشه و دواتر به لووله‌ی تفه‌نگ و ئێستایش به سووكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان، درێژه به دژایه‌تیی كوردستانیان ده‌ده‌ن. ئاڵا نیشانه و پیرۆزەی گشت كورد و كوردستانییه‌كه. سه‌باره‌ت به‌م پرسه (ڤاڵا فەرید) سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "17ی ئەم مانگە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان بوو دیارە ئەو ڕۆژە بە پێی یاسایەک لە پەرلەماندا دیاری کراوە و ئەو یاسایە پێناسی ئاڵای کوردستانی کردووە و هەمووی نیشانە و ڕەنگەکانیی شی کردووه‌تەوە و ڕوون کردووەتەوە و بە ئاڵای هەرێمی کوردستانی ناساندووە و، ڕوژەکەشی دیاری کردوە کە ڕۆژی هەڵکردن و ڕۆژی ڕێزگرتن بێت لە ئاڵای هەرێمی کوردستان، واتا بە شیوەیەکی یاسایی و بە شیوەیەکی فەرمی ئەو ئاڵایە ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه."
بۆیه ڤاڵا ده‌ڵێ، یاسای سزادانی عێراقیش دیارە هەر سووکایەتیکردنیک بە ئاڵا و بە نیشانەی نەتەویی هەر وڵاتێک کە ناساندوویەتی، وەک ئەوەی ئەم ئاڵایە ناسێنراوه لە هەرێمی کوردستان، بە یاسا سزای له‌سه‌ره.
ڤاڵا ده‌یشڵێ، زۆر پیویستە کە پڕۆژەیاسایەک هەبێت و ئەو یاسایەش بەزووترین کات کاری لەسەر بکرێ و بچیتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه کە تایبەت بێ بە ڕێزگرتن لە پیرۆزییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ئەو بابەتانەی کە نیشانەن وەک ئاڵا وەک کەسە نەتەوایەتییەکان و وەک کەسانێك بونەتە سیمبوڵی ئەو وڵاتە زۆر به‌پێویستی ده‌زانین.
(ڤاڵا) مه‌به‌ستی له‌و یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه كه "خەریکە سوکایەتی کردن بەنیشانەکان لە وڵاتی ئیمە بە شیوەیەکی سیستەماتیک کاری لە سەر دەکرێ، بە شیوەیەکی ئەوتۆ کە دەتوانین بڵێین خەڵکانێک لە پشت ئەو کارەوەن سووکایەتی پێکردنی نیشانەکان هەموکات بۆشاییەکی زۆر ترسناک دروست دەکات لە نێوان هاوڵاتی لەنێوان ئینتیمای بۆ وڵاتەکەی ئینتیمای بۆ کەسە دیارەکان بۆ ئاڵا بۆ ئەو نیشانانەی چەند ساڵێكه شانازی پێوه‌ده‌كرێ و خوێنی لە پیناو داڕشتوە بۆیە بە کارکردن لەسەر سووکایەتیکردن کارێکی زۆر ناڕەوایە، بۆیە بە بەرپەرچی ئەوە پیویستە بە زووترین کات یاسایەک دەربکرێت بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانە لە ڕووی مەدەنیەوە، بە دڵنیاییەوە سوکایەتی بە هەر نیشانەیەک و، بە هەرکاریکی ئەوتۆ ببێتە هۆی نانەوەی دژمنکاری لە نیوان تاکەکان و لەنێوان گروپێک لەگەڵ پارتەکان لە نێوان تاک و دەسەڵات لە نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات ئەوە هەمووی دەبێتە شیواندنی ئەمن و ئاسایش."
(مونا قهوچی) ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەویش بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی له‌سه‌ر هه‌مان پرس ڕاگەیاند، ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی ناسراوە لە ئاستی نیودەوڵەتیدا ئاڵایەکی ناسراوە لە ئاستی جیهاندا کە تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان قه‌بووڵیان کردووە، هەمیشە ڕێز لە ئاڵای کورستانیان گرتووە، لەهەر وڵاتێك لە هەرجێگەیەک کە ئاڵا دەسوتێندرێ ئەوە ڕێزنەگرتنە لە یاسای ئەو وڵاتە و له سیمبوڵی وڵاته‌كه‌دا.
ده‌یشڵێ، ناکرێ بە شێوازێكی نایاسایی بسووتیندرێ ئیدانەی هەر لایەنێک دەکەین کە ئاڵایەک دەسووتێنێ كه ئاڵای کوردستانه و، ده‌وڵه‌ته‌نان ددانیان به‌و ئاڵایه‌دا ناوه. ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك بارزانی چووه توركیا بینیمان له پێشوازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئاڵای كوردستانیان دانا، كه‌س حەدی نییە ڕێز له‌و ئاڵایه‌دا نه‌گرێ، ئاڵا نوێنەری هەموو کەسێكه لە هەر وڵاتێكدا. هەندیک شت هەیە ئەگەر بە یاسایش جێگیر نه‌كرابێ، ئه‌وا به داب (عورف) وای لێ هاتووه بووه‌ته ئه‌مری واقیع، بۆیه دژی ئه‌وانه‌ین كه دژی ئه‌و ئاڵایه‌ن.
فایزە حەمید




