٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ئەوەی ئاڵای کوردستان بە هی خۆی دەزانێت با لەو سووکایەتیکردنەی پەکەکە بێدەنگ نەبێ"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  شارەزایەکی ڕۆژئاوای کوردستانی سووریا دەڵێ، سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەکەکەوه‌، سووکایەتییە بە ھەرچوار پارچەی کوردستان، جا ئەوەی ئەو ئاڵایە بە ھیی خۆی دەزانێت، هەق نییە بێدەنگ بێت و ھەڵوێستی نەبێت.

شرۆڤەکاری سیاسی و شارەزا لە بواری ڕۆژئاوای کوردستان (مستەفا شەفیق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەندێک شت ھەیە کە ھەموو کورد لەسەری کۆکن، لەوانە ئاڵای کوردستان و جەژنی نەورۆز و سروودی ئەی ڕەقیب؛ ئەمە مڵکی ھەموو کوردە، نەک تەنها حزب و لایەنێک؛ بەڵام ھەموو لایەنێک دەتوانی ئاڵای خۆیشی ھەبیت و ڕەمزێکی ھەبێت؛ ئاڵای کوردستان ئاڵای تاکە لایەنێک نییە، بەڵکو ئاڵای ھەرچوار پارچەی کوردستانە."
(مستەفا شەفیق) گوتیشی، ئەوەی تاوەکو ئێستا ھێرشی ئاڵای کوردستانی کردووە دوژمن و داگیرکەری کوردستانە، بۆیە ھەر لایەنێکی دیکە ئەمڕۆ ھێرشی سەر ئاڵای کوردستان بکات ھێرشکردنە بۆ سەر سیمبولی کوردان و بەھا مێژوویەکانی نەتەوەی کورد، ئەمەش مانایەکی زۆر گەورە دەگەیێنێت و پێویستە ھەموو ڕاگەیاندنی کورد باس لەو سووکایەتیکردنە بکەن.

ئەو شرۆڤەکارەی سیاسه‌ت دەشڵێت، ڕۆژی 17/12ی ھەموو ساڵێکی وەکو ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کراوە و، ئەو ڕۆژە، هی هیچ حزبێک نییە بەڵکو ھی کۆمارەکە ساڵی 1946ـی کوردستانە کە لەو ڕۆژەدا لە مەهاباد، ئاڵای کوردستان ھەڵکراوە کە قازی محەمەد و ھاوڕێیانی بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و دوای ئەوە پەرلەمانی کوردستان وەکو ئاڵای فەرمیی پەسەندی کردووە، کە ھەمولایەنەکان تێیدا بەشدارن، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان پرسیار لە پەکەکە بکەن بۆ ھێری سەر ئاڵای کوردستان دەکەن ئایە بیانوو چییە.
ئەو شارەزایەی بواری ڕۆژئاوای کوردستان ڕاشیگەیاند، پێویستە ھەموو لایەنەکان لەو پرسە بێنە دەنگ و بێدەنگی ھەڵنەبژێرن، چونکە ئەمە پرسێکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی ئەوە سووکایەتیکردنە بە ھەموو کوردان لە ھەرچوار پارچەی کوردستان؛ خۆی لە ھەر وڵاتێکدا سووکایەتی بە ئاڵا بکرێت ھەموو میلەت دێتە دەنگ؛ بۆیە ئەوەی ئەو ئاڵایە بە ھی خۆی بزانێت پێویستە بێنە دەنگ و، ئیدی بێدەنگی ھەڵنەبژێرن و، ھەڵوێستیان ھەبێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار