٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی بۆ دوو مەبەست سەردانی به‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info
كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان(سه‌رۆك بارزانی) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان. ئه‌مڕۆ

باشیک-KDP.info-  بەپرسی میحوەری باشیک دەڵێت، ئەمڕۆ (سەرۆک بارزانی) سەردانی میحوەری ئێمەی کرد و پیرۆزبای سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی لە ئێمە کرد و، ئامۆژکارییشی کردین تا زیاتر ھۆشیار بین.

(حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئەمڕۆ  شه‌ممه‌ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(سەرۆک بارزانی) سەردانی میحوەری ئێمەی کرد. ئەوانەی میحوەرەکانی دیکەش ھاتبوونە لای ئێمە، له‌ راستیدا سه‌ردانه‌كه‌ بۆ دوو مەبەست بوو، یەکەمیان بۆ پیرۆزباییکردن بوو لەو سەرکەوتنە گەورەیه‌ی كه‌ له‌و دوا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی تیرۆریستاندا بە دەستمان ھێنابوو، دووەمیان ئاگادارکردنەوە بوو له‌ چۆنیه‌تیی به‌رگریكردن و داوای کرد زیاتر ھوشیار بن تا بێ ئه‌وه‌ی قوربانی بدرێ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنین.''

بەپرسی میحوەری باشیک گوتیشی، بێگومان (سەرۆک بارزانی) وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سەردانی ھەموو میحوەرەکانی كردووه‌ و دەکات و، ھاتنیشی کاریگەریی زۆری ھەیە و ئامۆژکارییەکانیشی ورەی پێشمەرگە زیاتر بەرز دەکه‌نەوە.

(ئه‌فه‌ندی) زانیارییش دا كه‌، لە شەڕی چەند رۆژی رابردوودا داعش زیاتر لە 150تیرۆرست کوژرابوون، هه‌ڵبه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لاشه‌ی كوژراوانیشیان هێشتا له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا ماونه‌ته‌وه‌.

لە دوو رۆژی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە زۆربەی میحوەرەکاندا ھێرشی سەر ھێزی پێشمەرگەیان به‌رپا کرد، بەڵام لە تەواوی میحوەرەکان نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و شکستیان خوارد و بە سەدان تیرۆریستیش لە ھەموو میحوەرەکان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار