ئاسایشی كه‌ركووك داعشێكی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیر كرد

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك ده‌ڵێ، داعشێكیان له كه‌ركووك ده‌ستگیر كردووه كه 5 ئاڵای داعشی له ماڵدا بووه و نارنجۆكێكی ده‌ستیشی لێ بووه.
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌دواداچوونى ورد هیزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنیندا له گه‌ڕه‌كى (مه‌عه‌سكه‌ر)ى سه‌ر به شارۆچكه‌ى (دووبز) توانییان تیرۆریستێكى سه‌ر به ڕێكخراوە تیرۆریستىیەکەی (داعش) ده‌ستگیر بكه‌ن به ناو (گومه‌ر هیلال مه‌حموود ته‌میمى)."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشى: "ئەو تیرۆریستە ده‌ستى هه‌یه له ژماره‌یه‌ك كاروكرده‌وه‌ى تیرۆریستى تا ئێستاش لێی دەکۆڵنەوە؛ له پشكنینى ماڵه‌كه‌ىدا (٥) ئاڵاى داعش و نارنجۆكێكیشی لێ گیراوە."
نه‌شوان به‌رزنجى




