پهكهكه به ڕهوای نابینێ كورد یهك ئاڵای ههبێت

ههولێر-KDP.info- سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرێکی کورد ڕایگەیاند، پەکەکە و لقوپۆپەکانی بەردەوام لە هەر شوێنێک بن دژی ئاڵای کوردستان دەوەستنەوە، بەڵام سەیر ئهوهیە ئەندامانی ئەوان تا ئێستا نازانن بۆچی دژی ئاڵای کوردستان دەوەستنەوە.
(موئەییەد تەییب) چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو کەس و لایەنەی ئەمڕۆ لە دژی ئاڵای کوردستان دەوەستنهوه، یەک پەیامیان هەیە، ئهویش ئهوهیه كه به ڕهوای نابینین كه كورد یهك ئاڵای ههبێت، ئەگەرنا پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە هەر شوێنێک بن لە دژی ئەو ئاڵایە وەستاونەتەوە، بەڵام ئەندامانی ئەوان تا ئێستا نازانن بۆچی دژی ئەو ئاڵایەنە، زۆرجار کاتێک ئێمە لە دەرەوە بووین، لێیانمان دهپرسین ئێوە بۆچی دژی ئەو ئاڵایەنە، دهیانگوت، ئەوە ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە."
(تهییب) دهشڵێ: "من پێیانم دەگوت، پارتی لە ساڵی 1946 دامەزراوە، ئەو ئاڵایە لە ساڵی 1920ـدا بڕیاری لێ دراوە، کە هەندێک گەنجی کوردپەروەر کە لە ئیستانبووڵ دەیانخوێند، کە گەنجی هەرچوار بەشی کوردستان لەناو ئەو گەنجانەدا بوون، ئەوان بڕیاریان لەسەر ئەو ئاڵایە داوە، ئەو ئاڵایە لە ساڵی 1930 بەو دواییە (میر جەلادەت بەدرخان) کردبوویانە بەرگی گۆڤاری هاوار، لە ساڵی 1937 (ئێحسان نووری پاشا) لە سەرهەڵدانی چیای ئاگرین، لە ئاراراتدا بەرزی کردووەتەوە، لە کۆماری مەهاباددا بەرز کراوەتەوە، ئەو ئاڵایە لە پەرلەمانی کوردستاندا بە فەرمی ناسێنراوە، جا بۆیە دژایەتیکردنی ئەو ئاڵایە هیچ شتێکی دیکە ناگەیێنێت، جگە لەوەی ئەوانەی دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکەن، کورد نابینێت هێژا کە ئاڵای خۆیان هەبێت".
ڕابین شێروانی




