"په‌كه‌كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه دژی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ستاوه‌ته‌وه"

هه‌ولێر-KDP.info- چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، له كوێ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بۆ ده‌وڵه‌تبوون گه‌شه بكات په‌كه‌كه له‌وێوە لێی دەدات! چونكه ئه‌مانه له‌وه‌ته‌ی دروستبوونه ئامانجیان كاركردنه بۆ دژی گه‌لی كورد.
(خه‌لیل ئه‌حمه‌د) شاره‌زای كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی ئاڵای كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "په‌كه‌كه له ده‌می دامەزرانیەوە تا ئێستا دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد وه‌ستاوه، به‌بیرمه له 1992 كورد پڕۆژه‌ی فیدراڵیی ڕاگه‌یاند كه ئیداره‌ی كوردی ئیدی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، په‌كه‌كه كه‌وتنه دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌نگاو ده‌نێ په‌كه‌كه دیسان كه‌وتنه‌وه دژ هه‌رێم."
ده‌یشڵێ، "په‌كه‌كه به ئاشكرا ده‌ڵێن كه پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له كارنامه‌ی ئه‌واندا نییه جا بۆیه ده‌یانه‌وێ له ڕه‌مزی ده‌وڵه‌تبوون بده‌ن كه ئاڵای كوردستانه. با یه‌ك پرسیار بكه‌ین ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان گرێدراوی هیچ بابه‌تێكی سیاسییه؟ هه‌موومان ده‌زانین نه‌خێر ئه‌ی كه‌وایه بۆچی په‌كه‌كه دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاڵای كوردستانیان داگرت و، ئازاری خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ریشیان دا. ئه‌مانه بۆیه وا ده‌كه‌ن تا له‌مپەر بخه‌نه به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی."
خه‌لیل ئه‌حمه‌د ده‌یشڵێ، هه‌تا په‌كه‌كه دژی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و، به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمن ئه‌وه‌تا له ئه‌ڵمانیاش ئه‌وانه دژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌ستانه‌وه و، ده‌یانگوت نابێ ئێوه چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسی ئاماژه‌یشی دا، له‌گشت دروشمه‌كانی په‌كه‌كه‌دا بگه‌ڕێ شتگه‌لێك به ناوی كورد و ده‌وڵه‌تی كوردان نابینی، ئه‌مانه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات هه‌روه‌ك له سووریایشدا به‌شار ئه‌سه‌د به ئاشكرا ناوچه كوردستانییه‌كانی بۆ په‌كه‌كه و، په‌یه‌ده چۆڵ كرد، چونكه ئه‌وانه به‌رگری له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن. ڕژێمه‌ی ئه‌سه‌د به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش كۆمه‌كه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌تا ئێران كۆمه‌كیان ده‌كات.
ده‌یشڵێ، كه له باكووری كوردستان پڕۆسه‌ی ئاشتی گه‌یشتبووه قۆناخێكی زۆرباش كه‌چی په‌كه‌كه دژی وه‌ستایه‌وه و، هه‌موو لایه‌ك بینی كه‌چی له‌و پرۆسه‌یه كرد. بۆیه له كوێ بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تبوون هه‌بێ په‌كه‌كه دژی ئه‌و شوێنه ده‌ستبه پیلانگێڕی ده‌كات.
.
(د. مه‌حموود عوسمان)یش كه‌سایه‌تى سیاسى كورد لە باره‌ى ئه‌م پرسه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند" .ئه‌وه‌ى من ده‌یزانم په‌كه‌كه و، په‌یه‌ده ئاڵاى خۆیان هه‌یه وه‌كو حزب و، له‌گه‌ڵ ئاڵاى كوردستان نین، ئه‌مه‌ش شتێكى هه‌ڵه‌یه و، ده‌بێت پشتگیری به ئاڵاى كوردستان بكه‌ن و، ده‌بێت كورد هه‌موومان یه‌ك ئاڵامان هه‌بێت."
(د. مه‌حموود) گوتیشى: "ئاڵاى كوردستان ئاڵایه‌كى مێژووییه و، له كۆمارى مه‌هاباد به‌رز كراوه، هه‌قه هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌ن و، ڕێزى بگرن ڕاسته هه‌ر حزبێك ئاڵاى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه، به‌ڵام ئاڵاى گشتى ده‌بێت ئه‌وه بێت و، به ڕاى من په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر ده‌بێت ئه‌م ئاڵایه هه‌ڵگرن وه‌كو ئاڵاى كورد هى حزبى خۆشیان ده‌توانن هەڵگرن كێشه نییه.
نه‌شوان به‌رزنجى




