له تلسقوف، هێرشێكى تیرۆریستان تێكشكێندرا و 11 لاشه‌یان پێ جێهێشتن

تلسقوف-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى تلسقوف رایده‌گه‌یێنێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌وه، هێرشێكى تیرۆریستانى داعش تێكشكێندرا و له ئاكامدا داعشه‌ئه‌میرێك و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى دیكه كوژران و لاشه‌كانیان له‌و گۆڕه‌دا جێ ماون.
لیوا( تاریق هه‌ره‌نى) فەرماندەی فه‌رمانده‌یى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى تلسقوف، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانى داعش دوێشه‌و هێرشیان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام 15 تیرۆریست كوژران له‌نێویشیان ئه‌میرێك هه‌بوو، سه‌عات 9ى ئه‌مشه‌ویش هێرشیان هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه بوو لاشه‌كانیان ببه‌نه‌وه كه ژماره‌یان 11 تیرۆریست بوو، كه‌چی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان نه‌یانهێشت یه‌ك تیرۆریستیش به زیندوویى بگه‌ڕێته‌وه و هه‌ر 11یان كوژران و لاشه‌كانیان ئێستا له‌و گۆڕه‌دا جێ ماون.''
(هه‌ره‌نى) گوتیشی: "له‌نێو ئه‌و 11 كوژراوانه‌ى ئه‌مڕۆی تیرۆریستانى داعشدا، به‌ناو ئه‌میرێك هه‌یه.''
نەشوان بەرزنجی




