كه‌مال كه‌ركووكی: گورزێكی دیكه له داعش وه‌شێندرا..11 لاشه‌یان جێماوه

رۆژئاوای كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه گورزێكی گورچكبڕی له داعش وه‌شاند و 11 ته‌رمی داعش وا له مه‌یدانی شه‌ڕ دا كه‌وتوون.
(د.كه‌مال كه‌ركووكی) به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سه‌عات شه‌شی ئێواره دا تیرۆریستانی داعش هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك له سنووری گه‌ڕاو كرد، به‌ڵام یه‌كڕاست پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی لیوای (١٠) دە و یەکەی (١٠٨) مەردانە و سەربەرزانە لێیان هاتنە دەست و بە شێوەیەك بەرنگاریان بوونەوە تیرۆریستان سەریان لێ شێواو نەیان دەزانی بە چ شێوەیەك و لە کام ڕێگاوە هەڵێن تا خۆیان دەرباز بکەن.
(كه‌ركووكی) گوتیشی، پێشمەرگەکان گورزێكی وه‌ها گورچكبڕیان له داعشدا وه‌شاند، رێگای ده‌ربازبوون له داعش گیرا و له ئاكامدا 11 لاشه‌ی داعش كه‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه‌یشیان له لێواری روبار و دۆڵ و دارستان كه‌وتوون.
ئاماژه‌یشی دا، كه به‌هاوكاری تیمی هه‌واڵگری میحوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه داعشه‌كانیان له هێڵی دواوه‌ی داعش كرد له نزیك گوندی گوبە و سارتك و بطمە و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی داعش كوژران و برینداربوون.
د.كه‌مال كه‌ركووكی ده‌یشڵێ، به‌رپرسی هێرشی داعش، به سه‌ختی برینداره و گیانی له مه‌ترسیدایه و، به‌په‌له داعش ره‌وانه‌ی مووسڵ‌یان كردووه.




