1500 كوردی دیكه‌ی شه‌به‌ك ده‌یانه‌وێ چه‌ك هه‌ڵگرن

مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك رایده‌گه‌ینێت 1500 كه‌س له‌كوردانى شه‌به‌ك بۆ پشتیوانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خۆیان ناونووس كردووه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامه تا ده‌بێته 2 هه‌زار كه‌س.
(سالم جومعه شه‌به‌ك) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك و نوێنه‌رى كۆتاى شه‌به‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: " پرۆسه‌یه‌ك له‌نێو كوردانی شه‌به‌كدا ده‌ستی پێكردووه بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش و له ئیستا دا 1500 كوردی شه‌به‌ك خۆیان ناو نووس كردووه و پرۆسه‌كه‌یش تا ده‌بێته 2 هه‌زار كه‌س ناوه‌ستێ؛ داواكاریشمان ئه‌وه‌یه كه چه‌ك بدرێته ئه‌و خۆبه‌خشانه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه.
هه‌روه‌ك گوتیشی كه فه‌وجێكی دی شه‌به‌كیش له‌ساڵی نوێه‌وه ده‌بێته فه‌رمی و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و ژماره‌یان 850 كه‌سه.
نه‌شوان به‌رزنجى




