50 لاشه‌ی داعش وا له مه‌یدانی شه‌ڕ دا جێماوه

مه‌خموور-KDP.info- گوته‌بێژى میحوه‌رى مه‌خموور ده‌ڵێ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیی به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشانیان دایه‌وه و وه‌ها تێكیان شكاندون كه 50 لاشه‌ی داعش وا له مه‌یدانی شه‌ڕ دا جێماوه.
(ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) گوته‌بێژى میحوه‌رى مه‌خموور، بە‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند،" به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، تیرۆریستانى داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه له‌رۆژئاوا و باشوورى میحوه‌رى مه‌خموور له گونده‌كانى كودیله و به‌رزاییه‌كانى سوڵتان عه‌بدوڵا و باقرت و كونجینه، هێرشێكى فره‌وانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه هینا، به‌ڵام هه‌رزوو له‌ماوه‌ى دوو سه‌عاتدا له هه‌موولایه‌ك هێرشه‌كه‌ى تیرۆریستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان تێكشكێنرا و زیانێ زۆریان لێ دان.
گوتیشى :" ژماره‌یه‌كى زۆر له تیرۆریستانی داعش كوژراون و 50 لاشه‌ى تیرۆریستانى داعش له مه‌یدانی شه‌ڕ دا جێماوه و كه‌وتووته ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
نەشوان بەرزنجی




