داعش شكا

رۆژئاواى كه‌ركووك-KDP.info- له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوودا هێزی پێشمه‌رگه نه‌به‌ردانه به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشانیان دایه‌وه و تێكیان شكاندن.
مقه‌ده‌م (نه‌جات خوله سلێمان) له جموجۆڵى لیواى 10ـى هێزی پێشمەرگە لە میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "كاتژمێر 6 ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى له سنووری گه‌ڕاو دا تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بگه‌یننه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام شكستیان برد و زیانێكی زۆریشیان پێكه‌وت.
گوتیشی له ئاكامی ئه‌و گورزه‌ی پێشمه‌رگه له داعشی وه‌شاند، 10 تیرۆریست كوژران كه لاشه‌ی پێنجیان له مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتووه و بریندارێكی زۆریشیان هه‌یه.
نەشوان بەرزنجی




