٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌زاران بۆمبیان له‌ شنگال پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌‌

سەرچاوە: KDP.info
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب له‌ شنگالدا.ئه‌رشیڤ.

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچکەی شنگال ڕایگەیاند، ئەندازیارانی پێشمەرگە بە هەزاران بۆمبی چێندراویان لەو ناوچەیە پووچەڵ کردووەتەوە.

)مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تیمی ئەندازەوانیی هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو لە شنگال خەریکی کارەکانی خۆیانن؛ تا ئێستا بەشێکی زۆر لە شنگال خاوێن کراوەتەوە، بەڵام هێشتایش ماویەتی و، مەترسی هەر ماوە."

ئەوەشی گوت: "لەگەڵ ئەوەیش خەڵکی ناوچەکە بۆ شنگال دەگەڕێنەوە و دەیانەوێت سەر لە مڵک و ماڵ و خانوویان بدەن و، بزانن چی بەسەر هاتووە، بەڵام پێویستە ئاگادار بن لە هەبوونی بۆمبی چێنراو لە شارۆچکەکەدا، با خوانەکردان بەڵایەیکیان بەسەردا نەیەت؛ جارێ با نەگەڕێنەوە تا شارۆچکەکە بە تەواوەتی لە پاشماوەی داعش پاک دەکرێتەوە."

)مەحما) دەیشڵێت: "تا ئێستا چەندین کارگەی دروستکردنی 'تی‌ئێن‌تی'ـیان دۆزیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی بە هەزاران بۆمبی چێنراومان لەناو بردووە؛ تیرۆریستان تەنانەت لەناو مەنجەڵیشدا بۆمبیان داناوەتەوە، چ بگا بە شوێنی دیکە؛ لە شوێنی وا بۆمبیان ناوەتەوە، ئەقڵ نایبڕێت؛ بەس شوکر کاری تیرۆریستان سەری نەگرت، ڕۆژانە تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی بە کۆڵانەکانی شنگالدا دەگەڕێن و، هەر مەترسییەک هەبێ، لای دەبەن.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار