خەڵکی دەڤەری سۆران، ڕۆژی ئاڵایان بەرز ڕاگرت

سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ خەڵکی سۆران و هەرسێ شارۆچکەکەی ناوچەکە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ڕێزی ئاڵای کوردستانیان گرت و ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت؛ هەروەها درێژترین ئاڵا لە سیدەکاندا بەرز کرایەوە.
ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی شاری سۆراندا فیدراسیونی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی دەڤەری سۆران، ئاڵای کوردستانی بەسەر قوتابیان و هاووڵاتیان و فەرمانگەکانی ناوچەکە دابەش کرد؛ هەروەها بە مارشی نەتەوەی ئاڵای کوردستان لە ناوەڕاستی شارەکە بەرز کرایەوە. هەروەها ئەمشەو هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەست بە ماندوویەتی و ناخۆشییەکانی هێزی پێشمەرگەی سەنگەر بکەن، تا بەرەبەیان ناچنەوە ماڵەوە و لە شەقامدا دەمێننەوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەکەن.
لە پێشوازی ڕۆژی ئاڵادا، گەورەترین ئاڵا لە سیدەکان بەرز کرایەوە، کە 20 مەتر درێژە؛ ڕێکخراوی وار ئاڵای کوردستانی بەسەر قوتابخانەکان و هێزی پێشمەرگەدا دابەش کرد.
ڕابین شێروانی




