لاشه‌ی 15 تیرۆریست کەوتووە دەست پێشمه‌رگه

هه‌ولێر -KDP.info-له چیای زه‌ردك كه‌له‌خی 15 تیرۆریست له ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه.
مقه‌ده‌م (جادر سلێمان) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له چیای زه‌ردك بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێشه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعشدا هڵگیرسا و، هێزی پێشمه‌رگه بە ورەیەکی بەرزەوە چه‌كدارانی داعشیان تێك شكاند و زیانێكی زۆریشیان لێیان دا."
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ ته‌ماشای ئه‌و شوێنانه‌مان كرد كه دوێشه‌و شه‌ڕمان لێ كردووه، زیاتر له 15 كه‌له‌خە تیرۆریست كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزێ پێشمه‌رگه، جگه له‌وه‌ی به ده‌یان تیرۆریستیش بریندار بوونە."
ڕابین شێروانی




