لە میحوه‌ری شنگالیش داعش تێکشکێندرا

ھەولێر-KDP.info- فەرماندەیه‌كی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه هه‌وڵێكی تیرۆریستانی داعشی پووچه‌ڵ كرده‌وه و فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵگه‌كانی لێ كردن به دۆزه‌خ.
عەمید(ھەکار نەھێلی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕِۆ تیرۆریستانی داعش لەسەر رێگای بەعاج و تل بەنات لە میحوەری شنگال، ئامادەکارییان کردبوو بۆ ئەوەی ھێرشی سەر ھێزی پێشمەرگە بکەن، بەڵام پێشمەرگە كه به پلانه‌كه‌یانی زانیبوو، بۆیه قاره‌مانانه به بوارنه‌دان له نزیكبوونه‌وه‌یان لێیان هاتنه ده‌ست و پاشه‌كشه‌یان ێ كردن.
(نەھێلی) گوتیشی، وێرای شكست به هه‌وڵه‌كه‌یان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، دواتر فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش بە چڕی مۆڵگه‌كانیانی كوتا و زیانی زۆری پێگەیاندن و ژمارەیەکی زۆریشی لێ كوشتن.
بڵند ئیبراھیم




