لە ناوەران، دوێنێ 75 و ئه‌مڕۆیش 9 تیرۆریست داعش کوژراون

ناوەران-KDP.info- فەرماندەیه‌كی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران ئاشکرای کرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ و تەنھا لە میحوەری ئه‌واندا، 84تیرۆریست کوژراون و نزیکەی 15ئۆتۆمبێل و ئالیاتی داعش سوتێندراو‌ن و، هه‌روه‌ها 15تەرمیشیان لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگەدانە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران(سەربەست تروانشی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''دوێنێ لە میحوەری ناوەران، تیرۆریستانی داعش سێ جار ھێرشیان هێنایه سەر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمەرگە و ده‌شێ بڵێین گەورەترین ھێرش بووە لە ماوەی 16مانگی رابردوودا، بەڵام خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لێ وەشاندن و، بەپێی دوائاماریش 75تیرۆریست کوژران كه 15تەرمیان لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگەدان و، 13ھەمەر و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو و تانکیشیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگە سوتێندراو‌ن.''
(سەربەست تروانشی) گوتیشی، ھەندێک لە بریندراەکانیان له شوێنی شه‌ڕ و به‌ره‌وروونه‌وه‌دا مابوون، ئه‌مڕۆ هه‌وڵیاندا تا بیانبه‌نه‌وه، ئه‌و گرووپه‌یان كه 9تیرۆریست بوون، كه‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ھەر ھەموویان کوژران.
وه‌ك ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، داعش توشی شکستێکی زۆر گەورە بووە و کەوتوونەتە چاڵێکه‌وه، كه نازانن چۆن خۆیانی تێدا رزگار دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




