٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرانی: دەبێ خەبات بكەین بۆ هەڵدانی ئاڵاكەمان لەناو ئاڵای وڵاتانی دنیادا

سەرچاوە: KDP.info
(فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان.

هەولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە رۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستاندا دەڵێت: "پێویستە هەموومان وەكو خەڵكی كوردستان ناكۆكییەكان بەلاوە بنێین و دەست بخەینە ناو دەستی یەكتر بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم ئاڵایە و خەباتی هەمەچەشنە و بێوجان بكەین بۆ هەڵدانی لەناو ئاڵای وڵاتانی دنیادا".

(فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی گوتی: "ئەمڕۆ رۆژێكی گرینگە لە ژیانی هەموو تاكێكی شەڕەفمەندی ئەم كوردستانە خۆشەویستەدا، كە رۆژی ئاڵای وڵاتە شرینەكەمانە".

(میرانی) گوتیشی: "ئەم رۆژە لە هەموو كوردێك پیرۆز دكەم و دەبێ هەموومان سەری رێز و نەوازش بۆ تەواوی ئەوانەی ئەم ئاڵایەیان بەرز راگرتووە و شەهیدەسەربەرزەكانمان كە لەم پێناوەدا سەریان نایەوە، دابنەوێنین و دەبێ پشتگیریی پێشمەرگە نەبەردەكانمان و سەكردەیان سەرۆك (مەسعوود بارزانی) بكەین".

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: "هەر هەموومان وەكو خەڵكی كوردستان دەبێت ناكۆكییەكان بەلاوە بنێین و دەست بخەینە ناو دەستی یەكتر بۆ بەرزڕاكرتنی ئەم ئاڵایە و خەباتی هەمەچەشنە و بێوچان بكەین بۆ هەڵدانی لەناو ئاڵای وڵاتانی دنیادا".

هەواڵی پەیوەندیدار