٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ئەمەریکا هێرشەکەی داعشی سەرکۆنە کرد و سەرەخۆشیی بۆ قوربانییەکانیش راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  یاریدەدەری سەرۆکی ئەمەریکا (جۆ بایدن)، لەگەڵ راوێژکاری ئەمنیی نەتەوەیی (کۆلین کاهل) ریانگەیاند، کە ئەوان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە ئاگاداری هێرشەکە بوون و، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە، سەرەخۆشیی بۆ قوربانییەکانیش راگەیاند.

لە روونکردنەوەکەدا کە پێوەستە بە هێرشە فراوان و خۆکوژییەکانی تیرۆریستان، هاتووە "ئێستا دەرکەوت کە زۆر گرینگە تورکیا و عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکانیان کەم بکەنەوە و هەوڵەکانیان لەم بارەیەوە خێراتر بکەن، تا لە رێگەی دیالۆگەوە هەوڵ بدەن بۆ ئاسایش و سەروەریی عێراق لە دژی داعش هاریکاریی خۆیان بەهێز بکەن."
دوێنێ چوارشەممە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە باشیکی نزیک پاریزگای مووسڵ، ناوەران و تەلئەسوەد و خازر، لە ئاکامدا چەند پێشمەرگەیەک بوونە قوربانیی پاراستنی خاکی کوردستان و، لە بەرانبەردا ٧٠ چەکداری داعش کوژراون و ١١ ئوتۆمبێلی داعش کە سێیان بومبڕێژکراو بوون تێک‌شکێندران.

لە دەنگی ئەمەریکاوە
 

هەواڵی پەیوەندیدار