٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزەیی: بەرنامە نییە شاندی هەرێم سەردانی ڕووسیا بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بەرنامەدا نەبووە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی رووسیا بكات. دەشڵێت: "پەیوەندیمان لەگەڵ رووسیادا  ئاسایی و دۆستانەیە".

(سەفین دزەیی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتووكردنی دۆخی قەیراناویی ناوچەكە بە گشتی و بەتایبەتی شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا، سەردانی وڵاتی رووسیا بكات.

پێوەست بەو دەنگۆیانەی كە چەند رۆژێكە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندنەوە بڵاو دەكرێنەوە، (دەزەیی) بە ناڕاست ناوی بردن و گوتی: "پێشتر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی كوردستان سەردانی ڕووسیایان كردووە، هەڵبەت پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ رووسیادا، ئاسایی و دۆستانەیە، بەڵام لە ئێستا هیچ بەرنامە و پلانێكی وا لە ئارادا نییە كە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی رووسیا بكات.

فائیزە حەمید

هەواڵی پەیوەندیدار